Accessibility links

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی: حکومه‌تی هه‌رێم داهاته‌کانی له‌ پێناو ژێرخانی ئابوریدا خه‌رج نه‌کردووه‌

  • Balen Salih

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

هه‌رێمی کوردوستانی عێراق له‌ قه‌یرانێکی داراییدایه‌ و تا ئێستا وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن به‌شێکی زۆری موچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌رانیش نه‌دراوه‌.

یه‌کێک له‌و باسانه‌ی ئێستا ده‌کرێت وه‌رگرتنی قه‌رزه‌ له وڵاتان یان له‌ نێوه‌نده‌ داراییه‌کانی تری جیهانیه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی کۆنترۆڵ کردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌.

پێشتر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رنوسی یاسایه‌کی بۆ په‌سه‌ندکردن ناردۆته‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه‌ تا ده‌سه‌ڵاتی قه‌رز وه‌گرتنی هه‌بێت.

سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت وه‌رگرتنی قه‌رز یه‌کێک ده‌بێت له‌ بارگرانیه‌کان بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان و هیچ فشار‌ێک له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ که‌م ناکاته‌وه‌ و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌رزیش وه‌ربگیرێت هیچ متمانه‌یه‌ک له‌ ئارادا نییه‌ که‌ بتوانرێت ئه‌و قه‌رزه‌ و نرخی سوده‌که‌شی بدرێته‌وه‌ له‌ ده‌مێکدا بڕی له‌ سه‌دا هه‌شتای بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ڕوات بۆ به‌کاربردن.

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت ئه‌و به‌رنوسه‌ له‌ په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کرا و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌به‌ر ژماره‌یه‌ک هۆکار ئه‌و به‌رنوسه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه‌ له‌وانه‌ خراپترکردنی کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌رنامه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرای چاکسازی هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانرێت ڕێژه‌ی به‌ هه‌ده‌ردان که‌م بکرێته‌وه‌ و هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و جۆره‌ قه‌رزانه‌ وه‌رده‌گرن بوونه‌ته‌ پاشکۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی قه‌رزه‌کانیان لێ وه‌رگیراوه‌.

به‌ڕێز هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت زۆرێک له‌ چاودێران پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش نه‌بووایه‌، به‌ڵام چونکه‌ له‌ وڵاتێکدا یان له‌ هه‌رێمێکدا سامانی گشتی به‌ده‌ست گروپ و حیزبه‌وه‌ بێت ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌بێت وه‌ک له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌یبینین و ده‌شڵێت "که ده‌توانین بڵێین‌ به‌ره‌و داڕمانێکی گه‌وره‌ی ئابوری ده‌ڕوات."

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستانله‌ په‌رله‌مانی هه‌رێم کردووه.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌: ‌

XS
SM
MD
LG