Accessibility links

شوان حه‌مه‌: مه‌لا کرێکار به‌و شێوه‌ی میدیاکان گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ به‌و شێوه‌ په‌ێره‌وانی نییه‌

  • Jani Diylan

Shwan Hama شوان حه‌مه‌

مه‌لا کرێکار پاش چه‌ند رۆژێک له‌ ئازادکردنی له‌ زیندانێکی نۆرویژیدا، دیسان ده‌ستگیر ده‌کرێت.

رۆژنامه‌وان شوان حه‌مه‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ده‌ستگیرکردنی ئه‌م جاره‌ی مه‌لا کرێکار ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دیدارێکی ته‌لڤزیۆنی له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی ته‌لڤزیۆنی نۆرویژیدا که‌ له‌وێدا باس له‌ خۆشحاڵی خۆێ ده‌کات به‌ هێڕشه‌کانی پاریس و زۆری له‌ کێشه‌کانی تر، بۆ نموونه‌‌ ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی کاریکاتۆریان له‌سه‌ر مه‌حه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر درووست کردوون شایانی کوشتنن،کاک شوان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی‌ یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی کاریکاتۆری درووست کردووه‌ نۆرویژیه‌ و میدیاکان ئه‌مه‌یان زۆر پێی ناخۆش بوه‌ و زیاتر تێشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ تا بوه‌ هۆێ ئه‌وه‌ی که‌ پۆلیس به‌و دیداره‌ ته‌لڤزیۆنه‌ی بچێته‌وه‌ و ده‌ستگیری مه‌لا کرێکار بکه‌ن. کاک شوان ده‌شڵێت مه‌لا کرێکار به‌و شێوه‌ی میدیاکان گرنگی پێی ده‌ده‌ن و گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ به‌و شێوه‌ په‌ێره‌وانی نییه‌ و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ کوردستان جۆرێک ریگا خۆشکردن هه‌یه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی".

XS
SM
MD
LG