Accessibility links

ڕابوون مه‌عروف: ده‌توانم گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ بده‌م درێژکردنه‌وه‌ی گه‌ڕی سه‌رۆکی هه‌رێم ڕوونادات

  • Balen Salih

ڕابوون مه‌عروف

ڕابوون مه‌عروف

له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا جارێکی تر دۆسێکانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌رله‌مان و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی جارێکی تری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ بۆته‌وه‌ جێی مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕی سیاسی له‌ نێوه‌نده‌ جیا جیاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.

پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئێستا له‌م ڕه‌وشه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا که‌ قه‌یرانی ئابوری و ئاسایشی هه‌ن کاتێکی گونجاوه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسێیانه‌؟

سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت به‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا ڕووبه‌ڕووی هۆکاری یاسایی ده‌بینه‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ژیرانه‌ سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌و بارو دۆخه‌دا بکه‌ن و ده‌شڵێت باشترین چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یانه‌ که‌ به‌ چاره‌سه‌ریه‌کی یاسایی و ده‌ستوری ناودێری ده‌کات وه‌ک ده‌ڵیت له‌ پێناو تۆکمه‌کردنی دامه‌زراوه‌ دیموکراسیه‌کاندا بێت.

ڕابوون مه‌عروف ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات دوو بنه‌ما هه‌ن به‌لایه‌وه‌ گرنگن، یه‌که‌میان که‌ نابێت بابه‌تی ده‌ستور بکرێته‌ دۆسێیه‌کی که‌سێتی و ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ که‌سێک یان دووان یان سێ که‌سی دیاریکراوه‌وه‌ و ده‌شڵێت دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت ده‌ستور، سیسته‌م و پایه‌کانی سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی دیموکراتی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا به‌هێز بکات.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕابوون مه‌عروف، سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG