"ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌های ده‌بینێت سه‌رچاوه‌کانی دارایی خۆی به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ی زیاتردا بگرێت" وه‌ک له ڕاپۆرتێکی نوێی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسیدا هاتووه که توێژنه‌وه له‌سه‌ر بواری دارایی تێرۆریزم ده‌کات.
له‌م ڕاپۆرته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێریکردنی داراییدا ئاگاهیش دراوه که هێشتاش پێویست به کاری زیاتر هه‌یه بکرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی تا ڕێگه له هه‌موو دابینکردنێکی پاره بۆ ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ببڕدرێت.
ئه‌م ڕێکخراوه سوننه توندڕه‌وه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری عێراق و سوریاشدا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داهاته‌که‌شی له ڕێی تاوانبارانی خۆجێیی و پاره سه‌ندن له‌و ناوچانه‌ی تیادا باڵاده‌ستن به‌ده‌ست ده‌هێنێت وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا باس کراوه که ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاو‌کرایه‌وه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه ئه‌م ڕه‌وشه داراییه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه سه‌ختیه‌کی ده‌گمه‌نه بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وه له هه‌مان ده‌میشدا دابه‌زینی ڕێژه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نیشان ده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌توانێت سه‌رچاوه‌ی تر یان داهاتی تر بدۆزێته‌وه یانیش گه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ی زیاتردا نه‌گرێت.
ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دارایی بۆ کاره دڕندانه‌کانی خۆیی له ڕێی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کێڵگه نه‌وتیه‌کان، تاڵان کردنی بانکه‌کان و خه‌ڵک ڕفاندن بۆ پاره لێسه‌ندن دابین ده‌کات و هه‌روه‌هاش له ڕێی یارمه‌تی خه‌ڵکی بیانیه‌وه.