Accessibility links

عه‌ره‌فات که‌ره‌م: ئه‌گه‌ر عه‌بادی نه‌توانێت کورد و سووننه‌ ڕازی بکات ئه‌وا ده‌بێته‌ دوا سه‌رۆک وه‌زیری عێراق

  • Haider Kareem

عه‌ره‌فات که‌ره‌م ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان ده‌ڵێت عێراق دوا هه‌لی له‌ به‌رده‌مدا ماوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌ک پارچه‌یی بمێنێته‌وه‌.

له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، عه‌ره‌فات که‌ره‌م ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیران عه‌بادی ده‌بێته‌ دوایـین که‌س سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی عێراق بکات ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌توانێت کورد و سووننه‌ ڕازی بکات. ده‌شڵێت‌ کورد که‌ به‌شـداری له‌ حکومه‌تی عه‌بادی کرد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بووه‌ مافی کورد پـێشـێل نه‌کرێته‌وه‌ و سیناریۆی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشوو مالیکی دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG