کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و چالاکوانان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و ئاشوریـیانهی له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا له چه‌ند گوندێـکی پارێزگای حه‌سه‌که‌ی سوریا ڕفێندراون گه‌یشـتووه‌ته 220 که‌س.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌ڵێت به‌پـێی زانیاریـیه نوێـیه‌کانی پـێـیان گه‌یشـتووه، له هێرشی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر 11 گوندی سه‌ر به شـارۆچکه‌ی ته‌ل ته‌مر له پارێزگای حه‌سه‌که به لایه‌نی که‌م 220 که‌سی ئاشوری ڕفێندراون. ده‌شڵێت به‌ره‌و ناوچه‌ی چیای عه‌بدولعه‌زیز له باشوری ڕۆژئاوای ته‌ل ته‌مر براون.
به‌ڵام ئاژانسی دهنگوباسی سانای حکومه‌تی سوریا و گروپێـکی چالاکوانی ئاشوری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی ئاشوری ده‌ڵێن به‌ره‌و شارۆچکه‌ی شه‌داده‌ی باشوری شاری حه‌سه‌که‌یان بردوون. شه‌داده شارۆچکه‌یه‌کی عه‌ره‌بیـیه و له ژێر کۆنترۆڵی داعشدایه.
له ئێسـتادا داعش 10 گوندی ئاشوری سه‌ر به شارۆچکه‌ی ته‌ل ته‌مری داگیرکردووه و به سه‌دان له دانیشـتوانی ئه‌و گوندانه و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ئاواره بوون. هه‌روه‌ها چه‌کدارانی داعش 2 کڵێسایان له‌و گوندانه سووتاندووه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌شڵێت سه‌رچاوه ئاشوریـیه‌کان پـێـیان ڕاگه‌یاندووه هه‌وڵێـک له ئارادایه بۆ ئازادکردنی ڕفێندراوه‌کان له ڕێگه‌ی خێڵه عه‌ره‌بیـیه‌کان و که‌سایه‌تیـیه‌کی ئاشوریـیهوه.
له لایه‌کی دیکه یۆنان تالیا گه‌وره به‌رپـرسێـکی ڕێـکخراوی دیموکراتی ئاشوری به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه داعش هێرشی کردووه‌ته سه‌ر 33 گوندی ئاشوری له حه‌سه‌که و نزیکه‌ی 300 که‌سی له‌و گوندانه بردووه.
کۆشـکی سـپی به توندی ئه‌و هێرشانه‌ی داعشی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی سووره له‌سه‌ر کۆتاییهێنان به‌م کرده‌وه قێزه‌وه‌نانه‌ی داعش.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به توندی ڕفاندنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و داوای‌کرد ده‌سـتبه‌جێ داعش ئازادیان بکات.