Accessibility links

هوشیار عه‌بدوڵڵا: هه‌نگاوه‌کانی عه‌بادی هه‌مان سیاسه‌تی مالیکیه‌ به‌رامبه‌ر کورد

  • Shayan Pasha

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بڕیاری دا وه‌زاره‌تی دارایی 60 ملیۆن دۆلار بۆ حه‌شدی شه‌عبی خه‌رج بکات، به‌ڵام هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ک بۆ هێزی پـێشـمه‌رگه‌ باسیشی لێ‌نه‌کراوه‌. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌و پـێـیه‌ی به‌شێـکی گه‌وره‌ی ئه‌رکی شه‌ڕی دژی داعش که‌وتووه‌ته‌ سه‌ر شـانی هێزی پـێشـمه‌رگه‌.

هوشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ شایان پاشا له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی مامه‌ڵه‌ی ئێسـتای حکومه‌تی عه‌بادی مه‌ترسی لێده‌کرێت بڕواته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی حکومه‌تی مالیکی له‌گه‌ڵ کورددا.

XS
SM
MD
LG