هێڤی ئیبراهیم مسته‌فا سه‌رۆک وه‌زیری کانتۆنی عه‌فرین که به سه‌ردانێـک له شاری ئسته‌نبوڵی تورکیا بووه، له لایه‌ن سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و شاره وتووێژی له‌گه‌ڵدا کراوه.
خانم هێڤی ده‌ڵێت ڕه‌وشی مرۆیی له کانتۆنی عه‌فرین له ئاسـتێـکی خراپدایه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خراوه‌ته سه‌ری. بۆیه داوا له تورکیا ده‌کات ده‌روازه‌ی به ڕووی عه‌فریندا بکاته‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕێگه به ئاڵوگۆڕی بازرگانی بدات. پاشان داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌کات ده‌سـتی یارمه‌تی بۆ عه‌فرین درێژ بکه‌ن.