Accessibility links

شاخه‌وان ده‌لۆ: ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق پابه‌ندی ڕێـکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا نه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵوێستی زۆر توندمان ده‌بێت

  • Haider Kareem

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا بڕیاری دا‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 60 ملیۆن دۆلار به‌ حه‌شدی شه‌عبی بدات که‌ گه‌وره‌ترین هێزی میلیشـیای شیعه‌ مه‌زهه‌بی عێراقیـیه‌. ئه‌مه‌ش له‌ کاتێـکدا هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان که‌ له‌ شه‌ڕێـکی سه‌ختدایه‌ له‌ دژی داعش هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌کی بۆ ته‌رخان نه‌کراوه‌.

شاخه‌وان ده‌لۆ بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی ئه‌وان وه‌کو په‌رله‌مانتارانی کورد له‌ به‌غدا هه‌تا ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی پابه‌ندی ڕێـکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بـبێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌ڵوێسـتی زۆر توندیان ده‌بێت.

ده‌قی وتووێژه‌که‌ له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG