کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به لای که‌م له‌سه‌ر ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌کاندا له به‌غدا و ده‌وروبه‌ر به لای که‌م 40 که‌س کوژراوون.
پولیس ده‌ڵێت له گه‌ره‌کی شوعله له رۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشینێکی بۆمبکراوودا نزدیک به رستۆرانێک سێ که‌س کوژراوون 8 که‌سیش بریندار بوونه، ئه‌وان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکدا له ناوچه‌یه‌کی بازرگانیدا له یوسفیه له 20 کم باشوری شاری به‌غدا سێ هاووڵاتی سڤیلی کوژراوون و نۆێش بریندار بوونه.
پولیس ده‌ڵێت ماشینێکی پارککراوو له ناوچه‌یه‌کی بازرگانیدا له شاروچکه‌ی موشاهیده له 30 کم باکوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لای که‌م چوار هاووڵاتی سڤیلی کوشتوه و 12 شی بریندار کردووه.
هه‌ر وه‌ها دوو هاووڵاتی سڤیلی تر له بازارێکدا له له‌تیفیه کوژراوون و هه‌ر وه‌ها بۆمبێکی تر که‌وتوه‌ته به‌ر ماشینێکی پاسه‌وانی پۆلیس له مه‌دائن له 20 کم باشوری به‌غدا و پۆلیسێکی کوشتووه و 5 که‌سیش بریندار بوونه.
شایانی ئاماژه پێکردنه هیچ گروپێک له ته‌قینه‌وه‌کاندا خۆێ به‌ر پرسیار نه‌زانیوه.