دادگایه‌کی ئۆسترالی داخوازیه‌کی بێ هێوا و ده‌ستپاچه بۆ لێبۆردنی دوو قاچاغجی که‌ره‌سته‌کانی به‌نگ و سرکردنه‌وه‌ی ئۆسترالی که چاوه‌رێ له سێداره‌داندان په‌سه‌ند نه‌کردووه، له که‌یسێکدا که بوه‌ته هۆێ ئاڵۆزی په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
سه‌رۆک جۆکۆ ودۆدۆ ئاماده نه‌بوه له لێبۆردن له‌و دوو زیندانیه. دادگایه‌کی جاکارتا له رۆژی سێشه‌ممه فه‌رمانی دا که له چوارچێوه‌ی مافی دایه ئه‌و کاره بکات و ناکرێ له‌و بریاره هه‌ڵگه‌رێته‌وه.
حکومه‌تی ئۆسترالیا فیشارێکی دیپلۆماسی زۆری هێنایه سه‌ر ئیندۆنوسیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌دات و گیانی مایوران سوکوماران و ئه‌ندرۆ چان ببه‌خشێت که بریاره تیرباران بکرێن.
سه‌رۆک ودۆدۆ له رۆژی سێشه‌ممه سوور بو له‌سه‌ر سێداره‌دانی ئه‌و دوو که‌سه و 9 که‌سی تر که چاوه‌رێ له سێداره‌داندان و به حکومه‌تانی بێگانه هۆشداری دا دژ به هه‌وڵدان له دووا خستنی کێشه‌که.