تورکیا حکومه‌تی شه‌رعی لیبیا تاوانبارکرد به دژایه‌تیکردنی کۆمپانیاکانی که له لیبیا کارده‌که‌ن.
پـێشتر حکومه‌تی شه‌رعی لیبیا که ته‌نها به‌شـێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سـته‌وه‌یه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی کۆمپانیا تورکیـیه‌کانی دا له وڵاته‌که‌ی کاربکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نکه‌ره‌ی تاوانبارکرد به پـشـتیوانیکردنی حکومه‌ته ناشه‌رعیـیه‌که‌ی ئێسـتا ته‌رابلوسی پایته‌ختی کۆنترۆڵکردووه.
تانجو بلگیچ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه به ئیمه‌یڵ به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له بڕیاره‌که گرت و گومانی خسـته سه‌ر شه‌رعیـیه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بدوڵڵا سه‌نی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه دانی پـیادانراوه.
گوته‌بێژه‌که نووسیویه‌تی" بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی کۆمپانیا تورکیـیه‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی عه‌بدوڵڵا سه‌نی‌یه‌وه هیچ به‌هایه‌کی نیـیه له کاتێـکدا ئه‌و وڵاته به قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی تێپه‌ڕده‌بێت و هه‌روه‌ها گومان له‌سه‌ر شه‌رعیـیه‌تی هه‌یه."
پاشان نووسیویه‌تی ئه‌و حکومه‌ته له بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ ئارامی و سه‌قامگیری لیبیا بدات، کۆمپانیاکانی تورکیای کردووه‌ته ئامانج که بۆ بوژاندنه‌وه‌ی لیبیا کارده‌که‌ن.
تورکیا ڕه‌تیده‌کاته‌وه پـشـتیوانی له حکومه‌تی ناشه‌رعی ته‌رابلوس بکات و ده‌ڵێت ته‌نها پـشـتیوانی له هه‌وڵه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات بۆ ناوبژیوانی له پـێناو به‌دیهێنانی ئاشتی له لیبیا.