Accessibility links

ئێمه‌ و سیاسه‌ت: کێ به‌رپرسه‌ له‌ کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر؟

  • Balen Salih

حه‌یده‌ر عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی

حه‌یده‌ر عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی

به‌‌غدا ناردنی ته‌واوی بڕه‌ پاره‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌، هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌چنه‌وه‌ چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م.

دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌کانی به‌غدا سه‌ره‌ک وه‌زیری کابینه‌ی هه‌شت که‌ هه‌ر خۆی سه‌رۆکایه‌تی وتووێژه‌کانی شاندی کوردی ده‌کرد، به‌غدا به‌ مایه‌پووچ ناودێر ده‌کات و دواتریش ده‌سبه‌جێ ده‌ڕوات بۆ ئانکه‌ره‌.

ئایا ئانکه‌ره‌ ده‌بێته‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤی به‌غدا بۆ کورد له‌ عێراقدا؟

سه‌رۆکه‌کانی فراکسیۆنه‌ کوردیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک داوایان لێکردووه‌ وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌که‌. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ داواکاری سه‌ره‌کی له‌ گۆڕانکاری له‌ سیاسه‌ته‌کانی نه‌وتدا بووه‌ به‌ گۆڕینی پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کانه‌وه‌.

Kemal Chomani

Kemal Chomani

میوانی به‌رنامه‌:

که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر ولێکۆڵه‌ر له‌ دامه‌زاروه‌ی سیاسه‌تی کوردی.

که‌س نکوڵی له‌وه‌ ناکات که‌ کێشه‌کان ئاڵۆزن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ مانای له‌ بنبه‌ستدان نییه‌ ئه‌گه‌ر خواستی ڕژد هه‌بن له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردن.

هه‌رێمی کوردستانی عیراق زیان لێکه‌وتووی یه‌که‌مه‌ له‌م قه‌یرانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدادا. هه‌رێم له شه‌ڕدایه‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا، هێشتا موچه‌ی مانگی دوازده‌ی ساڵی ڕابردووش نه‌دراوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران، قه‌یرانی دارایی کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی هه‌یه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه‌ به‌ گشتی، مامۆستایان که‌به‌شێکی زۆری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێکده‌هێنن، ده‌ستیان کردووه‌ به‌ مانگرتن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، ئاستی دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات و هتد.

له‌ یادمان نه‌چێت له‌ سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا گه‌وره‌ به‌رپرسانی کورد جه‌ختیان ده‌کرده‌وه‌ له‌وه‌ی ته‌نها 3 مانگ له‌به‌رده‌م سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌نا کورد هه‌ڵوێستی تری ده‌بێت، به‌ڵام پێنج مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م حکومه‌ته‌ی عێراقدا ڕه‌ت ده‌بێت و نه‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر کران و نه‌ کوردیش هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی وه‌رگرت.‌

ئایا ئه‌م کێشانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادا هێنده‌ ئاڵۆزن که‌ چاره‌سه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نه‌بن؟

کێ به‌رپرسیاره‌ له‌م ڕه‌وشه‌ ناڕوون و نادیاره‌؟

چاره‌سه‌ر چییه‌؟

ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌چی ده‌گات له‌ نێوه‌ندی قه‌یرانی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و قه‌یرانی دارایی و نه‌دانی موچه‌؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له‌ به‌رنامه‌ی (ئێمه‌ و سیاسه‌ت) دایه‌:

XS
SM
MD
LG