Accessibility links

له‌ شاری تکریت 8 که‌س ده‌کوژرێن له‌ ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی له‌ڕێی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگره‌وه‌ هه‌شت میلیشیای شیعه‌ کوژراون و زیاتر له‌ 12 ی تریش بریندارن له‌ شارێکی باکوری به‌غدا‌.

کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن هیرشه‌که‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بووه‌ کاتێک هێرشبه‌ره‌که‌ به‌ ماشێنه‌ به‌ بۆمب چێنراوه‌که‌یه‌وه‌ خۆی کردووه‌ به‌ بنکه‌یه‌کی پشکنینی میلیشیا شیعه‌کاندا له‌ شاری تکریت.

شاری تکریت له‌ هاوینی ڕابردوودا که‌وته‌ ده‌ست توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ .

کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ژماره‌کانی زیانه‌ گیانیه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه‌.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

ده‌کرێت بگوترێت ڕۆژانه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ عێراق ڕووده‌ده‌ن و به‌گشتی شیعه‌کانی وڵاته‌که‌ که‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانن و هه‌روه‌هاش هێزه‌ ئاسایشیه‌کانیش ده‌که‌نه‌ ئامانج.

XS
SM
MD
LG