Accessibility links

ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریکا ده‌داته‌وه‌


گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستێکی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ توندی وه‌ڵامی ئه‌و ئاگاهیدانانه‌ ده‌داته‌وه‌سه‌باره‌ت به‌وه‌ی واشنتۆن ئاماده‌یه‌ واز له‌ وتووێژه‌ ناوکیه‌کان بێنێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئێران قایل نه‌بێت به‌ ڕێکه‌وتنێک تیایدا نیشان بدرێت ئێران ناخوازێت ببێته‌ خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی.

عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی ده‌ڵێت مانه‌وه‌ یان جێهێشتنی کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌مریکاییه‌کان.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ویلایه‌تی له‌ وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا بوو.

به‌ڕێز کیری ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما ته‌واو ئاماده‌ بوو بۆ کشاندنه‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ر له‌وه‌ی ئێران به‌ ڕێککه‌وتن قایل بێت.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ئاماژه‌ی پێکردووه‌ ده‌شێت بۆ ڕای گشتی ناوخۆی وڵاته‌کانیان بێت هه‌روه‌هاش ده‌شێت نیشانه‌یه‌کیش بن بۆ قورسی وتوویژه‌کان له‌ ده‌مێکدا یه‌ک مانگ و چه‌ند ڕۆژێک ماوه‌ بۆ دوا واده‌ و گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتن.

XS
SM
MD
LG