گه‌وره دیپلۆماتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوشانه ئێرانیه‌که‌ی له وڵاتی سویسرا کۆ ده‌بنه‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران به‌ر له‌و دوا واده‌یه‌ی بۆ ڕۆژی 31 ی مانگی 3 دانراوه.
جان کیری و موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، به‌شدارن له‌و وتووێژانه‌ی له ژنێڤ ده‌ستیان پێکردووه له نێوان عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆکی ده‌زگای ناو‌کی ئێران و ئێرنست مۆنیز وه‌زیری وزه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
وتووێژه‌کانی نێوان گه‌وره دیپلۆماتانی ئه‌مریکا و ئێران و هه‌روه‌هاش کاربه‌ده‌ستانی وزه له هه‌ردوو وڵات‌دا به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفت و کێشه ته‌کنیکیانه‌ی له‌به‌رده‌م هێنانه ئارای ڕێکه‌وتنێکدا وه‌ستاون له نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه ناوکیه بێته ئاراوه ئه‌وا ئێران ده‌ستبه‌رداریجموجۆڵه ناوکیه‌کانی ده‌بێت و له به‌رامبه‌ریشدا سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوێنێ شه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا ڕایگه‌یاند شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان (ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕووسیا، چین و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا) هاوهه‌ڵوێستن له به‌رامبه‌ر ئێران.
جان کیری ده‌ڵێت "هیچ گۆڕانێک له دید و بۆچوونه‌کانماندا له ئارادا نییه، له‌وه‌ی بڕوامان پێیه‌تی که پێویسته ئێران بیسه‌لمێنێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه ده‌بێت له ئاینده‌دا."