Accessibility links

دکتۆر فوئاد حوسه‌ین: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌ نییه‌ گرفتمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌، ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌که‌شمان ئاماده‌ نییه‌

  • Balen Salih

دکتۆر فوئاد حوسه‌ین

دکتۆر فوئاد حوسه‌ین

گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ به‌غداوه‌ به‌بێ هیچ ئه‌نجامێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر نیگه‌رانی له‌ شه‌قامی کوردیدا هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

هاوکات پرسیارگه‌لێکیشی له‌ نێو ڕای گشتی کوردیدا دروست کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی سیاسی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت "په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر."

قه‌یرانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و چاره‌سه‌ر چییه‌؟

سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت دوو چاره‌سه‌ر هه‌ن کاتی یان هه‌میشه‌یی و ده‌شڵێت چاره‌سه‌ریه‌ کاتیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ دانوستاندن ده‌کرێته‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولادا به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی تر و هه‌رچی چاره‌سه‌ری دووه‌میشیانه‌ (چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی) ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ڕه‌وشی گشتی و سیسته‌می عێراق و هه‌روه‌هاش ئاینده‌ی عێراق و ئاینده‌ی کوردستانیشه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌رده‌وام دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی کورد له‌ عێراقدا بوومه‌له‌رزه‌که‌ دروست بکات؟ دکتۆر فوئاد حوسه‌ین ده‌ڵێت چیبکات؟ کێشه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ وه‌ک ده‌ڵێت "خۆت بڕیار بۆ خۆت ده‌ده‌یت به‌ڵام ئایا کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م بڕیاره‌ چییه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆت، ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان، ده‌وروبه‌ر چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا ده‌کات، له‌ ڕووی ئابوریه‌وه‌ چۆن ده‌توانیت له‌سه‌ر پێی خۆت ڕاوه‌ستیت و تۆ وه‌ک به‌رپرسێکی سیاسی پێویسته‌ وه‌ڵامت هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌."

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG