کورد له باشوری کوردستان هێزێکی سه‌ره‌کیه له ناوچه‌که‌دا به‌ڵام ئه‌و رۆڵه‌ی خۆێ بینیوه، توانیوه کارته‌که‌ی به باشی به کار بهێنی وه یاخود ستراریژیرتێکی دیاریکراوی هه‌یه؟
هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" کورد ئه‌کته‌رێکی نوێه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به گشتی وه له باشوری کوردستان که ده‌کرێ بڵێن ئێستا به‌هێزترین پارچه‌ی کوردستانه، ده‌کرێ بڵێن 10 – 12 ساڵه له ئاستی جیهانیدا به‌ر له هێرشی ساڵی 2003 ئه‌مریکا و سه‌دامه‌وه بوو وه‌کو هاوپه‌ێمان وه‌کو هێزێکی ناوچه‌یی چاوی لێکراوه، بۆیه زۆر جار ده‌بینین کورده‌کان به‌وه توڕه‌ن که هه‌ست ده‌کرێ له ئاستی جیهاندا ئه‌و گرنگیه‌ی که پێویسته، ئه‌و قورساییه‌ی که کورد هه‌یه‌تی ئه‌و حیسابه‌ی بۆ ناکردرێت. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من به گشتی پێیم وایه ئه‌و 10 -12 ساڵه‌ی که له ئه‌زمونی باشوری کوردستان تێده‌په‌رێ وه‌کو یاریگه‌رێکی ناو گۆره‌پانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، من پێیم وایه تا رادیه‌ک زۆر سه‌رکه‌وتوو بوه و زۆریش تۆره‌یی دوژمنانی کوردی پێیه‌وه بوه. کاک هێمن ده‌شڵێت کورد ئێستاش به‌ره‌و رووی ئه‌وه‌یه که داخۆ به‌ره‌و به‌هێزتر بوون له ناو عێراقدا بروا یان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بروات".