Accessibility links

شاهۆ کرماشانی: رژیم ده‌روانێته‌ بزوتنه‌وه‌ی کورد وه‌کو کێشه‌یه‌کی ئاسایشی و سه‌ری ماره‌که‌

  • Jani Diylan

shaho kermashani

shaho kermashani

ساڵانێکه‌ بای به‌ره‌ به‌یان له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ ته‌نها په‌یامی مردن له‌گه‌ڵ دێنی، دیسانه‌وه‌ باس له‌ سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکانی کورده‌!

رۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ پشت راستکردنی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ ده‌ڵێت" به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که‌ تا ئێستا به‌ ده‌ستی ئێمه‌ گه‌یشتووه‌ هه‌ردوو برا عه‌لی و حه‌بیب ئه‌فشاری له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد ئه‌مرۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ راگه‌یاندووه‌ که‌ سێ له‌و زیندانیه‌ سیاسیانه‌ له‌ سێداره‌ دراوون، بگره‌ پێیشان راگه‌یاندوون که‌ ناتوانن پرسه‌ و شێوه‌نیشیان بگرن، به‌ڵام له‌ سێداره‌دانی سامان نه‌سیم هێشتا پشت راست نه‌کراوه‌. کاک شاهۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌کمین و دوواترین له‌ سێداره‌دانه‌ نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژیم ده‌روانێته‌ بزوتنه‌وه‌ی کورد وه‌کو کێشه‌یه‌کی ئاسایشی و سه‌ری ماره‌که‌ که‌ ده‌بێت سه‌رکوت بکرێت و چاویان بترسێنن تا ببنه‌ عبره‌تێک بۆ میلله‌تانی تری ئێران. کاک شاهۆ ده‌شڵێت داخوازیه‌کانی ئێمه‌ بچووک نه‌بونه‌ته‌وه‌، به‌ڵکۆ داخوازیه‌کانی گه‌ڵی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرێدراوی سیستم و حاکمیه‌ته‌ نه‌ک ده‌وڵه‌تیک".

XS
SM
MD
LG