له ماوه‌ی ڕابوردوودا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابوری بۆته‌وه. پسپۆڕان ده‌ڵێن به‌شێک له‌م قه‌یرانه به‌هۆی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غداوه هه‌یه.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت هۆکارێک بوو بۆ دروست بوونی کێشه‌کان.
په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه ساڵح له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ خالد فه‌تاح ده‌ڵێت له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابوردوودا داهاتی حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر بووه له 100 ملیار دۆلار، به‌ڵام چونکه به‌باشی به‌کار نه‌هاتووه ئێستا حکومه‌ت له قه‌یراندایه.
ده‌قی وتووێژه‌که