داواکاری گشـتی تورکیا ده‌سـتیکردووه به لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به حکومه‌تدا بڵاوکراونه‌ته‌وه و تیایاندا نووسراوه پـیلانگێڕێـک بۆ کوشتنی کچی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشکرا بووه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئانادۆڵۆ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند داواکاری گشـتی له ئۆفیسی ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌خت بڕیاری لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له ڕۆژنامه‌کانی ئاکشام و گونه‌ش و ستار بڵاوکرایه‌وه که ده‌ڵێت فه‌تحوڵـڵا گوله‌ن که‌سایه‌تی ئاینی تورکی بنکه له ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی کوشـتنی سومه‌یه‌ی کچی ئه‌ردۆغانی داوه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌کانی مانگی شه‌ش، ده‌شڵێن پارتی ئۆپـۆزسیۆنیش پشـتیوانی له پـیلانگێڕیـیهکه کردووه.
ڕۆژنامه‌کان ده‌ڵێن ڕاپـۆرته‌کانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌ند په‌یامێـکه که له نێوان ڕۆژنامه‌وانێـکی نزیک له گوله‌ن و ئوموت ئۆرانی په‌رله‌مانتاری ئۆپـۆزسیۆن له ڕێگه‌ی تویته‌ره‌وه ئاڵ‌وگۆڕیان پـێکراوه.
پارێزه‌ری گوله‌ن هه‌واڵه‌که‌ی به سیناریۆیه‌کی ناماقوڵ ناودێرکرد و ئوموت ئۆرانیش لای خۆیه‌وه سه‌رزه‌نشتی کرد و گوتی پـیلانێـکه بۆ له‌که‌دارکردنی ئۆپـۆزسیۆنه.
ئه‌ردۆغان پـێشتریش گوله‌نی تاوانبارکردووه به دروسـتکردنی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی سـاڵی ڕابردوو، ئه‌وانه‌ی که‌سه نزیکه‌کانی ئه‌ردۆغانی تیایدا تاوانبارکران. ده‌ڵێت ئه‌و به مه‌به‌سـتی کوده‌تا له دژی دروسـتکرابوون.