کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند که‌وا مه‌شق و ڕاهێنان به نزیکه‌ی 20 بۆ 25 هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی عێراق ده‌که‌ن بۆ ڕزگارکردنی شـاری موسڵ له گرووپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش).
ده‌شڵێن هێزه‌کان بریتی ده‌بن له 5 لیوای له‌شـکری عێراق و 3 لیوای بچوکتر که وه‌کو هێزێـکی یه‌ده‌ک ده‌هێڵرێنه‌وه له‌گه‌ڵ 3 لیوای پـێشمه‌رگه که هه‌ڵده‌ستن به گه‌مارۆدانی شاره‌که له باکوره‌وه، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو له هێزه‌کانی داعشی دابـبڕن که له ڕۆژئاوای شاره‌که‌دا جێگیرن.
سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14 ی پاری دیموکراتی کوردسـتان له موسڵ که له ئێسـتادا له میحوه‌ری باشیکه، له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌رسوڕمانی خۆی له باره‌ی ئاشـکراکردنی پـلانی شه‌ڕه‌کان ده‌ربڕی و گوتی نازانێت سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه چیـیه. گوتیشی پـێده‌چێت زانسـتی له‌شـکری گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت و پـێشتر هه‌موو پـلانه سه‌ربازیـیه‌کان به نهێنی بوون، به‌ڵام ئێسـتا به ئاشـکرایی باسی لێده‌کرێت.
پاشان باس له چۆنێتی ڕزگارکردنی شاری موسڵ ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌بێت هێزی ئه‌مه‌ریکایی‌ش به‌شداری بکات و فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی به‌رده‌وام هێرشی ئاسـمانی ئه‌نجام بده‌ن و هێزی پـێشـمه‌رگه‌ش ده‌بێت به‌شـداری بکات، چونکه له پـێنج جاده‌ی سه‌ره‌کی که ده‌ڕۆنه ناو موسڵه‌وه چواریان له هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه بۆ ناو ئه‌و شاره ده‌چن. هه‌روه‌ها ده‌بێت له به‌غداوه هێزی له‌شـکری عێراقیش بێن به‌شـداربن.
درێژه‌ی وتووێژه‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه