کاربه‌ده‌سـتان له سۆماڵ ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو و خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆکوژێـک له نێو ئۆتێلێـکی مه‌قادیشۆی پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون و زیاتر له 30 که‌سیش برینداربوون.
هێرشه‌که ڕۆژی هه‌ینی کرابووه سه‌ر ئوتێل سه‌نتراڵی نزیک کۆشـکی کۆماری، کاتێـک کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت له‌وێ کۆده‌بوونه‌وه. سه‌ره‌تا خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به ده‌روازه‌ی ئۆتێله‌که‌دا ته‌قانده‌وه و پاشان خۆکوژێـکی دیکه خۆی کردووه به نێو ئۆتێله‌که و له نێو خه‌ڵکه‌که خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
پـۆلیس ده‌ڵێت محه‌مه‌د عومه‌ر عرتا جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی باڵا له نێو برینداره‌کاندان.
هه‌روه‌ها زیانی مادیش به‌ر ئۆتێلـکه که‌وتووه و دوکه‌ڵێـکی چڕ له شوێنی هێرشه‌که باسـمانی ناوچه‌که بڵاوبوویه‌وه.
کۆمه‌ڵی بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی توندڕه‌وی ئیسلامی به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.
عه‌بدولعه‌زیز ئه‌بو موسعب گوته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌که به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت ئه‌وان له پشـت هێرشه‌که‌وه بوون.