Accessibility links

شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ پارێزگای ئه‌نبار

  • Balen Salih

چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ده‌خوازن له‌ چه‌ند به‌ره‌یه‌که‌وه‌ نومایشتی هێزی خۆیان بکه‌ن.

له‌ ئێستادا هه‌زاران که‌سی سیڤیل له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبه‌غدادی له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ ڕۆژئاوای عێراق ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ به‌هۆی هێرشه‌کانی چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌.

له‌ هێرشه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی 45 که‌سیان له‌ دانیشتوانی شارۆچکه‌ی ئه‌لبه‌غدادی سوتاندووه‌ و 105 که‌سی تریشیان کوشتووه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه‌، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون له‌ عێراق: پێویست به‌ هێزی زه‌مینی هاوپه‌یمانان هه‌یه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕه‌وشه‌که‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه‌

ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه‌

ئه‌بو ڕیشه‌ ده‌شڵێت هه‌ر یه‌کێک له‌ سیاسیه‌کانی عێراق دژی به‌شداری هێزی زه‌مینی هاوپه‌یمانان بن به‌رپرس ده‌بن له‌ کوژرانی عێراقیه‌کان به‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌شڵێت وه‌زیری به‌رگری عێراق ناتوانێت عه‌شره‌ته‌که‌ی خۆی بپارێزێت جا چۆن ده‌توانێت ڕه‌وشی وڵاتێک بپارێزێت؟

ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌مدانی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌ پارێزگای ئه‌نبار:به‌رده‌وام ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ پاس پشتیوانی له‌ سوریاوه‌ بۆ ده‌گاته‌ شوێنی شه‌ڕه‌کان.

ئه‌لحه‌مدانی ده‌ڵێت کۆمه‌که‌کان ده‌گاته‌ عه‌نتاب له‌ تورکیا و له‌وێوه‌ کارئاسانی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێت تا بگه‌یه‌ندرێنه‌ ناو سوریا بۆ ڕقه‌ و ئه‌وجا به‌ ناوچه‌کانی حه‌سه‌که‌دا ده‌گوێزرینه‌وه‌ بۆ دیرلزور و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناو خاکی عێراق.

پێشتر خالید ئه‌لعوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق هه‌موو یارمه‌تیه‌کی هێزی زه‌مینی هاوپه‌یمانانی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ هێزه‌ عێراقیه‌کان خۆیان ده‌توانن کۆنترۆڵی ته‌واوی ڕه‌وشه‌که‌ بکه‌ن.

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه‌ و ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌مدانی، به‌ڵێن ساڵح راپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG