Accessibility links

شێرکۆ میروه‌یس: باره‌که‌ به‌ گشتی له‌ پاریزگاری دیالی تا راده‌یه‌ک ئارامه‌

  • Jani Diylan

Sherko Merwase

Sherko Merwase

شێرکۆ میروه‌یس: باره‌که‌ به‌ گشتی له‌ پاریزگاری دیالی تا راده‌یه‌ک ئارامه‌

هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی تر له‌ عێراق به‌رده‌وامن له‌ روبه‌روو بۆنه‌وه‌ی تیروریستانی داعش چ له‌ ناوچه‌کانی گه‌رمه‌سێر وه‌ یاخود ده‌ڤه‌ره‌کانی تری کوردستان له‌ گه‌وه‌ر و مه‌خمور یان روبه‌روو بونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ له‌ لایه‌ن شه‌رڤانان و گه‌ریلاکان له‌ رۆژئاوا.

شێرکۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8 له‌ خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ په‌یوه‌ندی به‌ ره‌وشی پاریزگاری دیالی به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی تا راده‌یه‌ک ئارامه‌ پاش رزگارکردنی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا به‌ یارمه‌تی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، عێراق و حشدی شه‌عبی وه‌ وه‌ده‌رنانی داعش له‌ ناوچه‌که‌دا، خۆشحاڵانه‌ هیچ جموجۆلێکی ئه‌وتۆ به‌ر چاو نه‌که‌وتوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ند جه‌نازه‌یه‌ک له‌ مه‌یدانی شه‌ردا به‌ جێ ماوه‌ و ئه‌توانم بلێم هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ جێگای خۆیان گرتووه‌ و باره‌که‌ به‌ گشتی ئارامه‌. کاک شێرکۆ سه‌باره‌ت به‌ بوونی کورد له‌ حشدی شه‌عبیدا ده‌ڵی به‌و‌ پێیه‌ی له‌ نێۆ هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عراقدا کورد و تورک هه‌یه‌ و پێکهاته‌ی هێزه‌کان له‌ ناو سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ بار و دۆخی ئه‌مرۆێ عێراقدا بوونی کوردیش له‌ ناو حشدی شه‌عبیدا کارێکی ئاساییه".‌

XS
SM
MD
LG