ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ڕایگه‌یاند فه‌رمانده‌ی له‌شـکری 26 وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی دژی داعش له ڕیازی پایته‌خت کۆده‌بنه‌وه.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سـتیپـێـکرد به مه‌به‌سـتی ئاڵوگۆڕکردنی تێروانینه‌کان له باره‌ی شه‌ڕه‌که‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ لوید ئۆستن فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات. پـێشـتر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن نایف جێگری شازاده‌ی تاج و وه‌زیری ناوخۆ کۆبووه‌وه.
ئوردون و به‌حره‌ین و ئیمارات و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به‌شـداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش ده‌که‌ن.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه پـێنجه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی له‌م جۆره‌ی فه‌رمانده‌ی له‌شـکری وڵاتانی هاوپه‌یمانه و یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یه که له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ئه‌نجام بدرێت.