وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس ڕایگه‌یاند 4 پاسه‌وانی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌ی به ده‌سـتی چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامیـیه‌وه کوژراون له ویلایه‌تی قه‌سرینی ڕۆژئاوای وڵات له نزیک سنووری جه‌زائیر.
محه‌مه‌د ئه‌لعوروی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی 20 چه‌کداری تێرۆرست هێرشیان کردبووه سه‌ر هێزێـکی گه‌ڕۆکی پاسه‌وانان له شـاری بولعابه‌ی قه‌سرین و ئه‌و چوار پاسه‌وانه‌یان کوشتووه. گوتیشی چه‌کداره‌کان له که‌تیبه‌ی عه‌قه‌به بن نافعی سه‌ر به قاعیده بوون.
ئه‌لعوروی به‌ڵێنی دا به توندی وه‌ڵامی توندڕه‌وه‌کان بدرێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه تونس شه‌ڕی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان ده‌کات که له چیای شه‌عانبی ویلایه‌تی قه‌سرین بڵاوبوونه‌ته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو ئه‌و گرووپانه به ده‌یان له هێزه‌کانی له‌شـکر و ئاسایشیـیان کوشـتووه.