ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر داوای فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا تاووتوێی ڕه‌وشی لیبیا ده‌کات، به تایبه‌تی له پاش سه‌ربڕینی 21 که‌سی میسری قبتی به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش له لیبیا.
بڕیاره سامح شوکری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له دانشتنێـکی کراوه‌دا وتارێـک پـێشـکه‌شی ئه‌نجومه‌نه‌که بکات و تیایدا هه‌ڵوێسـتی وڵاته‌که‌ی له‌مه‌ڕ لیبیا بخاته ڕوو. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی وڵاته‌که‌ی داوا ده‌کات قه‌ده‌غه‌کردنی پـێدانی چه‌ک به حکومه‌تی شه‌رعی لیبیا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، وه ڕێوشوێنی پـێویست بگیرێنه‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌یشـتنی چه‌ک بۆ ده‌سـتی کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیه‌کان.
له واشنتن، جێنێفه‌ر ساکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه وتووێژ له‌سه‌ر چه‌ندین پـێشـنیار له باره‌ی لیبیاوه بکات، به‌ڵام پـێش وه‌خت هیچ بڕیارێـک نادات.
له ڕۆما، پاولۆ جێنتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا داوای‌کرد چاره‌سه‌رێـکی ئاشـتیـیانه بۆ قه‌یرانی لیبیا بدۆزرێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی کار له کار بترازێت.
پاولۆ جێنتیلۆنی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و هیوای خواست کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گرنگی بدات به چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگی سیاسی له لیبیا.
ئیتاڵیا له دروسـتبوونی گرووپی سه‌ر به داعش له لیبیا زۆر نیگه‌رانه، به تایبه‌تی له پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی چه‌کدارانی داعش له ڤیدیۆکانیاندا له ڕۆمای ده‌که‌ن.
که‌ناره‌کانی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ته‌نها 300 کیلۆمه‌تر له یه‌که‌وه دورن و به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌کی قاچاغ ئاواره و کۆچبه‌ر له لیبیاوه خۆیان ده‌گه‌یه‌نه ئه‌و وڵاته.
پاولۆ جێنتیلۆنی له باره‌ی زیادبوونی ڕێژه‌ی کۆچبه‌ران بۆ ئیتاڵیا گوتی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 5300 که‌س کۆچیان بۆ وڵاته‌که‌ی کردووه. گوتیشی ئه‌مه به ڕوونی دیاره په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی ئاسایشی لیبیاوه هه‌یه.