ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پـۆسته‌که‌ی وه‌رگرت پاش ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سوێندی فه‌رمی خوارد.
به‌مه‌ش ئاشتۆن کارته‌ری ته‌مه‌ن 60 سـاڵ شوێنی چه‌ک هێگڵ ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته 25 هه‌مین وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و چوارهه‌مین وه‌زیر بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری له سه‌رده‌می سه‌رۆک ئۆبامادا.
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا که له کۆشـکی سـپی به‌ڕێوه‌چوو خانم سته‌فه‌نی کارته‌ر هاوسه‌ری وه‌زیر ئنجیله‌که‌ی بۆ به‌ڕێز ئاشتۆن گرتبوو تاوه‌کو ده‌ستی چه‌پـی بخاته سه‌ر و به ده‌سـتی ڕاستی سوێنده‌که‌ی بخوات.
جۆ بایدن به‌ر له سوێندخواردنه‌که ئاشتۆنی بۆ ئاماده‌بووان پـێناسه‌کرد و به که‌سێـکی زۆر گونجاو بۆ ئه‌و پـۆسته ناودێرکرد و گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌ت و توانایانه ده‌سـتنیشـان بکه‌ین که پـێویستن له‌و که‌سه‌دا هه‌بن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری، ئه‌وا هه‌مووی له ئاشتۆن کارته‌ردا هه‌ن.
پاش سوێندخواردنه‌که ئاشتۆن که خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکـتۆرایه له بواری فیزیا له زانگۆی ئۆکسفۆردی به‌ریتانیا، قسه‌ی بۆ ئاماده‌بووان کرد و سێ خاڵی سه‌ره‌کی له کارنامه‌ی خۆی خسته ڕوو و گوتی یه‌که‌م یارمه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌دات تاوه‌کو باشترین بڕیار بدات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا و ئاسایشی جیهانیش. دووه‌م کار ده‌کات بۆ شکۆمه‌ندی و خزمه‌تکردن و پاراستنی هه‌موو ئه‌ندامانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان. سێـیه‌م حه‌کیمانه بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خه‌رج ده‌کات و وه‌ها ده‌کات هه‌ر تاکه دۆلارێـک به ڕاست‌ترین شێوه خه‌رج بکرێت.
ئاشتۆن هه‌رچه‌نده له ژیانیدا سه‌ربازی نه‌کردووه، به‌ڵام به‌وه ناسراوه که زۆر به په‌رۆشی ئه‌ندامانی له‌شـکره. له کۆتایی سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشوو جۆرج بوش کاتێـک له وه‌زاره‌تی به‌رگری کاری ده‌کرد ڕۆڵێـکی گه‌وره‌ی بینی له ناردنی ماشێنی زرێـپـۆشی دژه مین بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ئه‌فغانسـتان، ئه‌وه‌ش له کاتێـکدا کۆنگرێس هێنده بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به په‌رۆش نه‌بوو.
توانا و ناوبانگی ئاشتۆن کارته‌ر وایکرد هه‌فته‌ی ڕابردوو پـشتیوانیـیه‌کی باشی لێبکرێت له ئه‌نجومه‌نی سیناتی کۆنگرێس.
ئه‌نجومه‌نی سینات به ده‌نگی 93 ئه‌ندامی بۆ پـۆسته‌که په‌سه‌ندیان کرد و ته‌نها 5 سیناتۆر ڕه‌تیانکرده‌وه. سیناتی ئه‌مه‌ریکا له 100 سیناتۆر پـێـکهاتووه.
جێی ئاماژه‌یه زۆر جار ئاشتۆن ناوه‌که‌ی بۆ" ئاش" کورت ده‌کرێته‌وه.