سه‌ره‌رای ئاگر به‌س شه‌ر له سه‌ر شاروچکه‌یه‌کی سترایژیدا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا به‌رده‌وامه
سه‌ره‌رای ئاگر به‌سی به ناوبژی نێونه‌ته‌وه‌یی، سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی سه‌ر به روسیا و میلیشیاکانی ئۆکرانی هه‌ردوو ئاماده نیین له کێشانه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان له شاروچکه‌یه‌کی ستراتیژیدا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراێن.
هه‌رچه‌ند سه‌ودای ئاگر به‌سه‌که که له رۆژی یه‌کشه‌مه ده‌ستیپێکرد بوه هۆێ که‌مکردنه‌وه شه‌ر فرۆشتن له شوێنه‌کانی تری ناوچه‌کانی شه‌ردا به‌ڵام له دباڵتسیڤ که له لایه‌ن کێیڤه‌وه کۆنترۆڵ کراوه و له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوه‌کانه‌وه گه‌مارۆدراوه، شه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوه.
به پێی ئاگر به‌سه‌که هه‌ردوو لا ده‌بوایه چه‌که قورسه‌کانیان له ناوچه‌کانی توند و تیژدا بکێشنه‌وه، به‌ڵام کاته کۆتاییه‌که به‌سه‌ر چوو و هه‌ردوو لا سوورن ئه‌وان نابنه یه‌کمین که‌س ئه‌و جۆره هه‌نگاوه بنێن.