Accessibility links

خالید شوانی: کێشه‌کانی به‌غدا و هه‌ولێر وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ و دانوستاندنه‌کانی هێناوه‌ته‌وه‌ چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م

  • Balen Salih

خالید شوانی

خالید شوانی

کۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و شاندی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق به‌ بێ هیچ ئه‌نجامێک کۆتایی هات.

سه‌رۆکی کابینه‌ی هه‌شتی هه‌رێم له‌ لێدوانێکدا بۆ په‌یامنێران ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌ که‌ به‌غدای پاره‌ی نییه‌ بینێرێت بۆ هه‌رێم.

ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ده‌ڵێت به‌غدا به‌ ڕاشکاوی هه‌رێمی کوردستانی ئاگادارکردۆته‌وه‌ که‌ دارایی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و ناشتوانێت پابه‌ند بێت به‌ وابه‌سته‌ داراییه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمو ده‌شڵێت به‌غدا ئه‌وه‌شی گوتووه‌ که‌ ده‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات به‌ڵام بڕی که‌متر له‌ 400 ملیۆن دۆلار ده‌دات، له‌ ده‌مێکدا وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌کاته‌ نزیکه‌ی 750 ملیۆن دۆلار.

خالید شوانی ده‌ڵێت له‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ندێک هێڵی گشتی دیارکراون و له‌ سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر بڕی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتنێک هاتۆته‌ ئاراوه و ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که ئاستی متمانه‌کردن که‌م ببێته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێز شوانی ده‌ڵێت نابێت ئه‌م هۆکاره‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌هانه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تی نێوه‌ندی تا بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌نێرێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، خالید شوانی ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم ته‌واوی بڕی دیاریکراوی نه‌وت بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئایا به‌غدا ئاماده‌یه‌ بودجه‌ی هه‌رێم یان به‌لانی که‌م موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت؟ وه‌ ده‌ڵێت به‌غدا له‌ وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی ده‌توانێت ته‌نها 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلار بنێرێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG