سه‌رۆکی ئه‌رمینیا داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کردووه ئیمزاکه‌ی له‌و ڕێکه‌وتنـنامه‌یه لابدات که له سـاڵی 2009 دا له‌گه‌ڵ تورکیا مۆری کردبوو به مه‌به‌سـتی ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رمینیا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی سه‌رۆک سێرگی سه‌رکیسیان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئه‌رمینیا ڕێـکه‌وتنـنامه‌که په‌سه‌ند ناکات، چونکه تورکیا مه‌رجی پـێش وه‌ختی داناوه.
به‌پـێی ڕێکه‌وتنـنامه‌که ده‌بوایه په‌یوه‌ندیـیه دیـپـلۆماسیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌سـتپـێبکاته‌وه و خاڵی سنووری نێوانیان جارێـکی دیکه بکرایه‌ته‌وه که له‌وه‌تای سـاڵی 1993 وه داخراوه. ڕێکه‌وتنه‌که به یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه پـێی‌گه‌یشتبوون.
له نیشـانه‌یه‌کی دیکه بۆ زیادبوونی گرژیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات، وه‌زیری ده‌ره‌وی تورکیا له‌م دوایـیانه داوای له ئه‌رمینیا کرد هێزه‌کانی له ناوچه‌ی ناگۆرنۆ- که‌ره‌باخ بکشێنێته‌وه. که ناوچه‌یه‌کی جوداخوازی سه‌ر به ئازه‌ربایجانی دۆستی تورکیایه.
له پاش سـاڵی 1994 وه که ئاگربه‌سـتێـک دوای شه‌ش سـاڵ له‌و ناوچه‌یه هاتووه‌ته دی، ناگۆرنۆ- که‌ره‌باخ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری له ژێر ده‌سـتی له‌شـکری ئه‌رمینیایه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌رمه‌نیـیه‌کانی ئه‌و ناوچانه.