Accessibility links

شوان حه‌مه‌: ئه‌م ره‌وته‌ ئیسلامیه‌ لوژیکی دیالۆگ و مشت و مری له‌ ده‌ست داوه‌ و دیدێکی ره‌شی هه‌یه‌

  • Jani Diylan

Shwan Hama شوان حه‌مه‌

Shwan Hama شوان حه‌مه‌

شوان حه‌مه‌: ئه‌م ره‌وته‌ ئیسلامیه‌ لوژیکی دیالۆگ و مشت و مری له‌ ده‌ست داوه‌ و دیدێکی ره‌شی هه‌یه‌

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ کۆپنهاگن که‌سێکی بێگوناهی تر بوه‌ قوربانی کاره‌ تیرۆریستیه‌کان.

رۆژنامه‌وان شوان حه‌مه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و کاره‌ی که‌ دوێنی کاتژمێری 3:30 پاش نێوه‌روو به‌ کاتی دانیمارک یان ئه‌وروپا له‌ سه‌نته‌رێکی که‌ڵتوری روویدا که‌ له‌وێدا سیمینارێک هه‌بوه‌ سه‌باره‌ت به‌ کاری هونه‌ری و ئازادی بیرورا ده‌ربرین و چی سۆکایه‌تیه‌ به‌ ئاێین و چی سۆکایه‌تی نییه‌، له‌و کۆره‌دا کارتونیستی سویدی Las Vilks که‌ پێشتر له‌سه‌ر مه‌حه‌مه‌د په‌یامبه‌ر ئیسلام کاریکاتۆری درووست کردووه‌ له‌وێدا به‌شدار بوه‌، له‌و کاته‌دا هێڕش کراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره‌ که‌ڵتۆریه‌. کاک شوان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌و هێڕشه‌دا که‌سێک که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌و کێشانه‌وه‌ نییه‌ و ده‌رهێنه‌رێکی داکیومه‌نتاریه‌ فیشه‌کێکی به‌ر که‌وتوه‌ و کوژراوه‌ و هه‌ر هه‌مان شه‌و له‌ سه‌نته‌ری کۆپنهاگن له‌به‌رده‌م په‌ره‌ستگایه‌کی جوله‌که‌کاندا ته‌قه‌ کراوه‌ و که‌سێکی سڤیل کوژراوه‌. کاک شوان ده‌شڵێت هه‌ر هه‌مان که‌س که‌ تا ئێستا ناسنامه‌ی‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌ به‌رپرس بوه‌ له‌ ته‌قه‌کردنه‌کانی تر و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م ره‌وته‌ ئیسلامیه‌ لوژیکی دیالۆگ و مشت و مر و باوه‌رپێهینان و گوێگرتنی له‌ ده‌ست داوه‌ و دیدیکی ره‌شی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ خوێن و خوێن رشتندا کار ده‌کات و قازانجی بۆ هیچ لانێکی نییه‌".

XS
SM
MD
LG