ڕێبه‌ری حیزبوڵای لوبنان داوا له لایه‌نگارنی ده‌کات کاتێک له‌م هه‌فته‌یه‌دا وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات ته‌قه‌ی خۆشی نه‌که‌ن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا دوابه‌دوای میوانداری کردنی سیاسه‌تمه‌دارانی لوبنان بووه واته ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییه‌کی زۆریان هه‌بووه بۆ ئه‌و ته‌قه‌کردنی خۆشیه‌ی له مانگی ڕابردوودا کرابوو پاش وتارێکی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا.
ته‌قه‌ی خۆشی له لوبنان بۆته دیارده‌یه‌کی ئاسایی له پاش وتاری سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کان.
دوێنێ شه‌ممه‌ش پاش ئه‌و وتاره‌ی سه‌عد حه‌ریری ڕکابه‌ری حیزبوڵا پێشکه‌شی کردبوو له ساڵیادی کوژرانی ڕه‌فیق حه‌ریری باوکی‌دا، لایه‌نگرانی ده‌ستیان کردبوو به ته‌قه‌کردن.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه‌یدا نه‌سروڵا داوای له لایه‌نگرانی کردبوو ئه‌و دیارده‌یه دووباره نه‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌هاش داوای له کاربه‌ده‌ستانی لوبنانیش کردووه تا هه‌وڵه‌کانیان دوو هێنده لێبکه‌ن بۆ ڕێگه گرتن له ته‌قه‌ی خۆشی.