ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک لە که‌سوکاری ئەو پێشمەرگە دیلانەى لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون ، لەشارى کەرکوک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوایان لەحکومەتى هەرێم و سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکان ده‌کرد کار بۆ ئازادکردنى پێشمەرگە دیلەکان بکەن.
ئه‌م خۆپیشاندانه له کاتێکدایه ڕۆژى هەینى داعش پێشمەرگە دیلکراوەکانیان خستبووە نێو قەفەس و بەنێو قەزاى حەویجەدا سوڕاندبوویاننەوە.
تارق ڕەفیق باوکى یەکێک لەو پێشمەرگانەى لاى داعش بەدیلگیراون له لێدوانێکیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له نیگه‌رانییه‌کانی خۆی ده‌کات.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان له که‌رکوک دڵشاد ئه‌نوه‌ردایه.