Accessibility links

عه‌بدوڵڵا حیجاب: ئێران ده‌یه‌وێت پرسی دانووستاندنی ناوه‌کی بکاته‌ ئامرازێک بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی‌دیکه‌ی له‌ناوچه‌کدا.


ململانێکانی ڕۆژئاوا و ئێران له‌ناوچه‌که‌دا و شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆته‌ مه‌رجی ئێران و وه‌ک کارتێکی فشار به‌کاری دێنێت بۆ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پرسی ناوه‌کی ئێران.

ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێران چی‌ده‌گه‌ێنێت؟ ئایا مه‌ترسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌ بۆ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و چوونی دۆخی ناوچه‌که‌ به‌ئاقارێکی خرابدا به‌لای ئێرانه‌وه‌‌ گرنگ نیه‌ و به‌ڵکوو ئێران ئه‌توانی له‌بوونی ڕێکخراوێکی وه‌ک داعش سوود وه‌رگرێت و وه‌ک کارتێکی فشار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاری بێنێت.

ئایا تائێستا ئێران توانیویه‌تی هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ ناویه‌تی له‌ناوچه‌که‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربێنێت و زیاتر ده‌ستوه‌رداته‌ ناو دۆخی وڵاتانی دراوسێ؟.

ئه‌مه‌ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

عه‌بدوڵا حیجاب ده‌ڵێت: مه‌به‌ستی ئیران له‌دانوستاندی ناوه‌کی زیاتر به‌هیزکردنی جێپێی خۆیه‌تی له‌و ووڵات و ده‌ڤه‌رانه‌‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی شیعه‌ به‌رامبه‌ر به‌تووندڕه‌وی سوونه‌‌ خه‌ریکی شه‌ڕه.

ده‌شڵێت ئێران پرسی ناوه‌کی بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز له‌ناوچه‌کدا به‌کاردێنێت و ئه‌مریکاش هه‌مان بڕوای هه‌یه‌ تائه‌وه‌ی برۆسه‌ی ناوه‌کی ئێران مه‌ترسی جدیی بۆ ئه‌مریکا هه‌بێت.

عه‌بدوڵا حیجاب شێوه‌ی دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سه‌ربازیی له‌عێراق هاوشێوه‌ی هیزی به‌سیجی ئێران وه‌ک نموونه‌ دێنێته‌وه‌‌، به‌‌وه‌ی ئێران ئه‌یه‌وێت مۆدێلی خۆی له‌ناوچه‌که‌ به‌ره‌وپیش به‌رێت.

XS
SM
MD
LG