Accessibility links

حوسێن عومه‌ر: ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هۆکاره‌ بۆ گۆڕانی هه‌ڵوێسته‌کان به‌رامبه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د

  • Balen Salih

 حوسێن عومه‌ر

حوسێن عومه‌ر

نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نه‌مسادا ده‌ڵێت سه‌رۆکی سوریا به‌شێکه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا.

نزیکه‌ی 4 ساڵه‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ده‌ستی پێکردووه‌ و وه‌ک نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده‌ی کردووه‌ زیاتر له‌ 220 هه‌زار که‌س له‌م ماوه‌یه‌دا کوژراون و ده‌یان هه‌زار که‌سیش بریندارن، ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی به‌ ملیۆنان که‌س ئاواره‌ی ناو وڵاته‌که‌ و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش بوون.

حسێن عومه‌ر، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ستیڤان دی مه‌ستورا به‌شێکه‌ له‌و گۆڕانه‌ی له‌ هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هاتۆته‌ ئاراوه‌ به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا و ده‌شڵێت بێ هیچ گومانێک وتووێژه‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێران ده‌کرێن ده‌شێت ئه‌میش کاریگه‌ریی خۆیی هه‌بووبێت له‌سه‌ر هاتنه‌ ئارای ئه‌م گۆڕانکاریه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عومه‌ر ده‌ڵێت باسکردن له‌ هه‌ر چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ ڕه‌وشی سوریا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ددا زیان لێکه‌وتووی یه‌که‌م دیموکراسی ده‌بێت له‌ ده‌مێکدا ڕژێمه‌که‌ی به‌شار به‌ هه‌زاران خه‌ڵکی کوشتووه‌ له‌وانه‌ی داوای دیموکراسییان ده‌کرد و سوریای ئاینده‌یان به‌ سوریای پاش به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ناودێر ده‌کرد.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG