ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌یان ئازادکرد پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـک بوو ده‌سـتگیریانکردبوون به تاوانی پشـتیوانیکردن له تێرۆر و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه دادگای تاوانه‌کانی قاهیره بڕیاری ئازادکردنی محه‌مه‌د فه‌همی دا به که‌فاله‌تی 250 هه‌زار جنێی میسری که ده‌کاته نزیکه‌ی 33 هه‌زار دۆلار. هه‌روه‌ها باهر محه‌مه‌دیش ئازادکرا به‌و مه‌رجه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه زانراوبێت.
پـێشـتر دادگایه‌کی میسر حوکمی 10 سـاڵ زیندانی بۆ باهر محه‌مه‌د ده‌رکرد و 7 سـاڵ زیندانیش بۆ محه‌مه‌د فه‌همی که ڕه‌گه‌زنامه‌ی که‌نه‌دیشی هه‌یه، به‌ڵام دادگای باڵا حوکمه‌کانی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و گوتی به‌ڵگه‌کانی له‌سه‌ریان هه‌یه به‌هێز نین و فه‌رمانی دادگایی‌کردنه‌وه‌یانی دا.
بڕیاره له 23 ی مانگی دوو جارێـکی دیکه دادگایی بکرێنه‌وه. ده‌بێت هه‌تا ئه‌و کاته ڕۆژانه بچن بۆ بنکه‌ی پـۆلیس و واژووی بکه‌ن که له قاهیره ماونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش پـیته‌ر گرێست ڕۆژنامه‌وانی ئوسترالی که ئه‌ویش له‌گه‌ڵیاندا بۆ به‌شی ئینگلیزی جه‌زیره کاری ده‌کرد و ده‌سـتگیرکرابوو، ئازادکرا و ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ی کرا.