نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌وه‌کان بۆ سوریا ده‌ڵێت، به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا به‌شێکه له یه‌کلا کردنه‌وه‌ی کۆتایی هێنانی قه‌یرانی نزیکه‌ی چوار ساڵه‌ی وڵاته‌که.
ستیڤان دی مه‌ستورا ده‌ڵێت له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کۆبۆته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت له وتووێژی زۆر گرنگدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریادا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت به‌شێکه له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناوخۆی وڵاته‌که.
ئه‌م لێدوانانه‌ی دی مه‌ستورا دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی بوو له‌گه‌ڵ سیباستیان کورز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسادا بووه.
ستیڤان دی مه‌ستورا ده‌ڵێت ته‌نها ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سودمه‌ند ده‌بێت له شه‌ڕی سوریادا.
له ماوه‌ی ئه‌م نزیکه‌ی چوار ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا زیاتر له 220 هه‌زار که‌س کوژراون به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.