بۆمبێک له نزیک بنکه‌یه‌کی پشکنینی پۆلیسه‌وه له شارۆچکه‌یه‌کی تورکیادا له نزیک سنوری سوریاوه ده‌ته‌قێته‌وه و به‌لانی که‌م سێ که‌س بریندار ده‌کات وه‌ک کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌ناتۆڵیا له زاری عیزه‌دین کوچک، فه‌رمانڕه‌وای شارۆچکه‌که‌وه ده‌ڵێت بۆمبه‌که له شوێنێکی تایبه‌تدا بۆ پاشماوه و خاشاک دانرابووه‌وه له نزیک ئه‌و بنکه‌ی پشکنینه‌ی له ده‌روازه‌ی شارۆچکه‌که‌دایه
هه‌رچۆنێک بێت له په‌یوه‌ندیه‌کی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسدا به کاربه‌ده‌ستێکی ئۆفیسی فه‌رمانڕه‌وای شارۆچکه‌که‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت گوتوویه‌تی ته‌قینه‌وه‌که به‌هۆی ئۆتۆمبێلێکه‌وه بوو که له‌وێدا ڕاگیرابوو.
وێنه ڤیدیۆییه‌کانی شوێنی ڕووداوه‌که ئوتۆمبێلێکی ڕه‌نگ سپی تێکشکاویان نیشان داوه.
فاروق چه‌لیک وه‌زیری کاری حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت شێوازی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی هێرشێکی تێرۆرکاری بووه.
شارۆچکه‌ی سوروج ڕێک ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر شاری کۆبانی له دیوی سوریادا واته ئه‌و شاره‌ی له مانگی ڕابردوودا هێزه کوردیه‌کان پاش چه‌ند مانگێکی شه‌ڕی قورس به یارمه‌تی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا توانییان پاشه‌کشه به چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکه‌ن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.