Accessibility links

کاوه‌ محه‌مه‌د: سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت هه‌ردوو حزبی کۆماری و دیموکرات له‌ شه‌ڕی دژی داعش پشـتیوانی لێ‌بکه‌ن

  • Haider Kareem

سه‌رۆک براک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا کرد، تیایدا داوایکردووه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پـێبدرێت به‌ ڕێـگای ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تیـیه‌وه‌ بتوانێت چاکتر شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراق و سوریا و شوێنی دیکه‌ بکات.

کاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی گۆڕان له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ده‌ستکراوه‌تربێت له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و له‌ کۆنگرێسیش کۆماری و دیموکراته‌کان پشـتیوانی لێبکه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و نامه‌یه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ک بنێرێت که‌ هه‌ردوو حزبی کۆماری و دیموکرات یه‌ک ڕیزن و له‌ پشـتیـیه‌وه‌ن له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا.

XS
SM
MD
LG