وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی داوای له هاوپه‌یمانان نه‌کردووه هێزی زه‌مینی بۆ ڕه‌وانه‌بکه‌ن تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن له شه‌ڕی دژی داعشدا.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوسترالیـیه‌که‌ی خانم جولی بیشۆپ له شـاری سیدنی گوتی "هه‌رگیز داوای هیچ هێزێـکی بیانیمان نه‌کردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌و نامه‌یه‌ی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ناردووه به هیچ شێوه‌یه‌ک تیایدا باسی ناردنی هێزی بیانی بۆ عێراق نه‌کراوه."
پاشان گوتی عێراق ته‌نها داوای کردووه هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی پـێـکبهێنرێت که بتوانێت پـاڵپـشتی هێزه‌کانی عێراق بکات به هێزی ئاسـمانی و زانیاری هه‌واڵگری. گوتیشی له ئێسـتادا هێزه‌کانی عێراق له‌سه‌ر زه‌مین پـێشڕه‌وی ده‌که‌ن، بۆیه پـێویستیان به هێزی زه‌مینی نیـیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا لای خۆیه‌وه گوتی وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشـتگیرکردنی هێزه‌کانی عێراق له بواره‌کانی مه‌شق و ڕاهێناندا، جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئوسترالیا هه‌وڵ نادات ڕۆڵی زیاتری له نێو وڵاتانی هاوپه‌یماناندا هه‌بێت و هێزی شه‌ڕکه‌ر ڕه‌وانه بکات.