Accessibility links

عه‌بدوڵا موهته‌دی: ئێمه‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی رۆژهه‌ڵاتمان پێشنیار کردووه‌

  • Jani Diylan

عه‌بدوڵا موهته‌دی Abdulla Mohtadi

عه‌بدوڵا موهته‌دی Abdulla Mohtadi

رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران 36 ساڵی به‌سه‌ر برد و سه‌ره‌رای هه‌موو قه‌یرانه‌ ئابو‌ریه‌کان و ئه‌و فیشاره‌ ده‌ره‌کیانه‌ی که‌ له‌سه‌ر دایه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه‌.‌

عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌م رژێمه‌ به‌ره‌و کوێ ده‌روات ده‌ڵێت" 36 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بریتی بوه‌ له‌ نه‌هامه‌تی و دارۆخانێکی ئابوری یه‌کجار زۆر وه‌ مێژویی بۆ ئێران، ئێرانێک که‌ 30 – 40 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌ باری ئابوریه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ جیهانیه‌کان له‌ پێشه‌وی کۆریای باشور و تورکیا بوو ئێستا به‌ ده‌یان قات له‌وان به‌ جێ ماوه‌ و ئێران ئابوریه‌کی دارۆخاوی هه‌یه‌ و هیچ به‌رنامه‌یه‌کشی نییه‌ بۆ هاتنه‌ ده‌ر له‌مه‌. کاک عه‌بدوڵا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه‌ به‌رده‌وام به‌ تاێبه‌تی له‌ یه‌ک دوو ساڵی رابوردوودا خه‌ریکین ده‌گه‌رێن به‌ شوێن رێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کرانه‌وه‌یه‌ک به‌ رووی خۆماندا له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ێنه‌وه‌، که‌ یه‌کێک له‌و‌ رێگایانه‌ی ئێمه‌ پێشنیارمان کردووه‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی رۆژهه‌ڵاته،‌ که‌ به‌ باشی ده‌زانین له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام بدرێت و ده‌بێت به‌ر له‌ هه‌موو شتێک به‌ره‌و یه‌کگرتن و یه‌کگرتوویه‌ک برۆێن وه‌ به‌ره‌و یه‌ک بوونی گووتارێکی هاوبه‌ش. کاک عه‌بدوڵا سه‌باره‌ت به‌ تیرمه‌کانی کۆمۆنیزم، سۆشیالیزم وه‌ یاخود ئیمپریالیزم ئاخۆ وه‌کو خۆیان ماوه‌ یان گۆرانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌ ده‌ڵێت ئه‌و مه‌فاهیمه‌ هه‌موو گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ گۆرانه‌که‌ به‌سه‌ر ئه‌م کورده‌واریه‌ی ئێمه‌دا نه‌هاتووه‌ به‌و جۆره‌ی که‌ پێویسته، من خۆم پێیم وایه‌ چه‌مکی ئیمپریالیزم و دژه‌ ئیمپریالیزم بۆ توضیحی دونیای ئه‌مرۆ وه‌ بۆ هه‌لوێست وه‌رگرتن له‌ دونیای ئه‌مرۆدا ره‌سایی ناکا وه‌ ناتوانێ رێ نوێنیکه‌رێکی باش بێ".

XS
SM
MD
LG