چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به فه‌رمی داوای پـێدانی مۆڵه‌تێـکی نوێ به مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی له‌شـکری له دژی داعش بخاته به‌رده‌م کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی که شه‌وی سێشه‌ممه هه‌ندێـک له ورده‌کاریـیه‌کانی داوای مۆڵه‌ته‌که‌یان ئاشـکراکرد، بڕگه‌یه‌کی تێدایه قه‌ده‌غه‌ی ده‌کات بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن هێزی زه‌مینی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بکرێت. له بڕگه‌یه‌کی دیکه داوا ده‌کرێت کرده‌وه‌ی له‌شکری له دژی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ش ئه‌نجام بدرێن که پشـتیوانی و پشـتگیری داعش ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له داوای مۆڵه‌ته‌که که پـێشـبینی ده‌کرێت بۆ 3 سـاڵ پـێشنیاربکرێت، باس له سنووری جوگرافی کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کان ناکرێت. به‌مه‌ش بوار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌بێت کرده‌وه‌ی له‌شـکری له دژی ئه‌و گرووپانه‌ش ئه‌نجام بدات که پشـتیوانی خۆیان بۆ داعش ڕاگه‌یاندووه، بۆ نمونه له میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانسـتان.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌ی ناردنی هێزی زه‌مینی و سنووری جوگرافی کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کان، بـبنه مایه‌ی ناکۆکی له نێوان کۆماری و دیموکراته‌کانی کۆنگرێسدا.
له ئێسـتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی هێرشی ئاسمانی له دژی داعش به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا داوه له‌گه‌ڵ ناردنی سه‌ربازان بۆ عێراق ته‌نها بۆ ڕاوێژکاری ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی کۆنگرێس له سـاڵی 2002 به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکی پـێشوو جۆرج بوشی دابوو بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی له‌شـکری له عێراق.
ئه‌گه‌ر بێت و کۆنگرێس داواکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما په‌سه‌ند بکات، ئه‌وا بۆی هه‌یه مۆڵه‌ته‌که‌ی سـاڵی 2002 که‌وا 13 سـاڵه درێژه‌ی کێشاوه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا مۆڵه‌تێـکی سـه‌رده‌می سه‌رۆک بوش ده‌مێنێته‌وه که کۆنگرێس له سـاڵی 2001 بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی له‌شکری له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژه تێرۆر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکای دابوو.