کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وڵاته‌که‌یان باڵیۆزخانه‌ی خۆی له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن داخست، وه بڕیاره تورکیا و جه‌زائیر کاره‌کانی له‌و وڵاته ڕایی‌بکه‌ن.
یه‌ک له فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌که به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه باڵیۆز و هه‌موو دیـپلۆماته‌کانی دیکه یه‌مه‌ن جێده‌هێڵن.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ گوتی هه‌ر له به‌یانی سێشه‌ممه‌وه ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانبارانی باڵیۆزخانه‌که یه‌مه‌نیان جێهێشتووه.
جێی ئاماژه‌یه له پاش هێرشی حوسیـیه‌کان بۆ سه‌ر عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له مانگی ڕابردوو و پاشان ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی و حکومه‌ته‌که‌ی، ئه‌مه‌ریکا ژماره‌ی کارمه‌ندانی له باڵیۆزخانه‌که‌ی له سه‌نعا که‌مکرده‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕایگه‌یاند هه‌موو کاره‌کانی کونسوڵخانه‌ی خۆی ڕاگرتووه به‌هۆی ئه‌و باره ناهه‌مواره ئاسایشیـیه‌ی سه‌نعای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه فه‌رمانبه‌ران له باڵیۆزخانه‌کانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ئه‌وانیش گوتیان فه‌رمانیان پـێگه‌یشتووه دۆکۆمێنته‌کانی باڵیۆزخانه‌کانیان نه‌هێڵنه‌وه و موچه‌ی دوو مانگی کارمه‌نده یه‌مه‌نیـیه‌کانیان بده‌ن، به‌ڵام گوتیشیان هێشـتا فه‌رمانیان پـێنه‌کراوه نوێنه‌رایه‌تیـیه دیـپلۆماسیـیه‌کانیان دابخه‌ن.