Accessibility links

عه‌باس غه‌زالی: کورد قوربانی ده‌سـتی شۆفێنیزمه‌

  • Haider Kareem

K

K

هێرشی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش له‌ ناوه‌ڕاستی سـاڵی ڕابردوو بۆ سه‌ر موسڵ و ده‌وروبه‌ری و به‌ تایبه‌تیش بۆ سه‌ر ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کان ده‌سـتیپـێکرد، به‌ڵام پاشان هه‌ندێـک له‌و ناوچانه‌ی که‌وتبوونه‌ ژێر کۆنترۆڵی داعش له‌ لایه‌ن پـێشـمه‌رگه‌وه ڕزگارکران‌.

پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا هه‌موو دانیشـتوانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ هه‌بوونی هێزی کوردی ڕازین؟ هه‌روه‌ها داواکاریـیه‌کانیشیان چین؟

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسیارانه‌ و چه‌ندین پـرسیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌ شه‌ڕی داعش، حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی کردووه له‌گه‌ڵ عه‌باس غه‌زالی میرخان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.

غه‌زالی ده‌ڵێت جێگه‌ی داخه‌ زۆربه‌ی زۆری چه‌کداره‌کانی داعش له‌ عه‌ره‌بی سووننه‌ن و خه‌ڵـکانێـکی زۆری ئه‌وانه‌ش ده‌سـتیان سووربووه‌ به‌ تاوانه‌کان به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌نگال و له‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیـیه‌ و حویجه‌ و شوێنه‌کانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ری موسڵ. ده‌شڵێت ئه‌وان تۆڵه‌ ناکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌راربێت.

پاشان ده‌ڵێت "به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ قوربانی ده‌سـتی سیاسه‌تی شۆفێنیزمین" ، وه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ ژێر ناوێـک دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG