Accessibility links

عه‌ره‌بستانی سعودی پیاوێکی سوری به‌ تاوانی قاچاغی له‌ سێداره‌ ده‌دات


execution in Saudi Arabia گردن زدن از در عربستان

execution in Saudi Arabia گردن زدن از در عربستان

عه‌ره‌بستانی سعودی پیاوێکی سوری به‌ تاوانی قاچاغی له‌ سێداره‌ ده‌دات

ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان پیاوێکی سوریان به‌ تاوانی قاچاغی هێنانی بڕێکی زۆر له‌ حه‌بی ئه‌مفتامین ( amphetamine) له‌ سێداره‌ داوون.

ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی سعودی ده‌ڵێت عه‌بدوڵا محه‌مه‌د الاحمه‌د له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ئوستانی الجوف له‌ باکۆری رۆژئاوای وڵاته‌که‌دا له‌ سێداره‌ دراوه‌ پاش پشت راستکردنی تاوان و بریاره‌که‌ی له‌ لایه‌ن دادگای باڵاوه‌.

عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 25 که‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌، به‌ زۆری به‌ تاوانی قاچاغی به‌نگ و سرکردنه‌وه‌. شایانی ئاماژه‌ پێکردنه‌ زۆربه‌ی له‌ سێداره‌ دانه‌کان له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ رێگای سه‌ر لێکردنه‌وه‌یه‌ وه‌ یاخود تیرباران کردن بوه‌.

ئه‌سۆشییدت پریس ده‌لێت له‌ ساڵی 2014 83 که‌س له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ سێداره‌ دراوون.

XS
SM
MD
LG