Accessibility links

هوشیار زێباری: ئه‌مساڵ ساڵێکی سه‌خت ده‌بێت بۆ عێراق و بۆ هه‌رێمی کوردستانیش له‌ ڕووی داراییه‌وه

  • Balen Salih

هوشیار زێباری

هوشیار زێباری

شاندی عێراقی به‌شداری له‌ کۆنفرانسه‌ ئاسایشیه‌که‌ی میونخدا کرد و وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌م کۆنفرانسه‌ به‌ گرنگ ناودێر ده‌کات.

شاندی عێراقی به‌ سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بووه‌ و له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا وتاریشی هه‌بووه‌.

وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت له‌م کۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌ک دیداری تایبه‌ت کراون و له‌ گرنگترینیان کۆبوونه‌وه‌که‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا باس له‌ ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ر کراون له‌وانه‌‌ هه‌وڵه‌کان بۆ شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گرنگی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق له‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕزگار ده‌کرێن.

هوشیار زێباری ده‌ڵێت دوو گورزی گه‌وره‌ له‌ ئابوری عێراقی داوه‌؛ یه‌که‌میان ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و دووه‌میشیان دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له‌ بودجه‌ی نوێی وڵاته‌که‌دا بڕه‌ پاره‌یه‌کی زۆر ته‌رخان کراوه‌ بۆ خه‌رجیه‌کانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

به‌ڕێز زێباری ده‌شڵێت له‌ میونخ له‌ ده‌می کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی عێراقی له‌گه‌ڵ شانده‌کانی وڵاتانی تردا داوای کۆمه‌کی دارایی کراوه‌ وه‌ک یارمه‌تی بۆ پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕزگار ده‌کرێن ، وه‌ ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ بودجه‌ی عێراقدا نزیکه‌ی پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وانه‌ ته‌رخان کراوه‌ به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ که‌مه‌ چونکه‌ وه‌ک ده‌ڵێت " به‌پێی قه‌باره‌ی کاره‌ساته‌که‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ که‌مه‌."

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز زێباری، دڵنیایی ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ پارێزراوی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر که‌ مۆرکرا "ئێمه‌ وابه‌سته‌ین به‌دابین کردنی موچه‌ی هه‌رێمی کوردستان"و ده‌شڵێت چاوه‌ڕوانی واژۆ کردنی بودجه‌ ده‌کرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کۆماره‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG