ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری نوسه‌رو شیکاری کاروباری سیاسی ئێران ده‌ڵێت من وته‌کانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی به خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی ده‌بینم و به شتێکی گرنگی داده‌نێم.ده‌شڵێت ئه‌م وته‌یه‌ی رابه‌ری باڵای ئێرانی زۆر زۆر نوێیه و هه‌رگیز پێشتر نه‌یگوتوه که ئه‌وه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ڵێن من هاوڕام له‌گه‌ڵی و ئه‌مریکاییه‌کان به‌رده‌وام ده‌ڵێن؛ ئه‌گه‌ر به رێکه‌تن نه‌گه‌ین باشتره له‌وه‌ی رێکه‌وتنێکی خراپ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین. ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م وتووێژه‌یه سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری سازی داوه.