Accessibility links

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ پـێـکهێنانی هێزێـکی بیانی فره‌ نه‌ته‌وه‌دایه‌ بۆ ڕزگارکردنی عێراق له‌ داعش

  • Haider Kareem

له‌وه‌تای سازبوونی کێشه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق و سوریا و پاشان هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ کراوه‌ و هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نزیکه‌ی 62 وڵاتی سـازکراوه‌ و به‌‌ هێرشی ئاسـمانی په‌لاماری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا مه‌ترسیـیه‌کانی بنبڕ نه‌کراون.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا تێڕوانینی خۆی ده‌ڵێت.

ده‌ڵێت په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانێت بڕیارێـکی بوێرانه‌ بدات و تیایدا داوابکرێت هێزێـکی فره‌ نه‌ته‌وه‌ دروسـتبکرێت بۆ ئازادکردنی موسڵ و شوێنی بڵاوه‌پـێـکردنیان ده‌سـتنیشـان بکرێت و پاش ته‌واوبوونی ئه‌رکه‌که‌یان خاکی عێراق جێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG